zagros news agency

هێرشی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان؛ 12 شوێن بۆردومان کران و قوربانی هەیە

 

سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی چڕی کردە سەر باشووری لوبنان و تێیدا 12 شوێنی جیاوازی کردە ئامانج.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هێرشەکان توند بوون و زیانێکی ماددی زۆریان لە دوا بەجێهێشتووە.

میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاند کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، لەم بۆردومانانەدا لانی کەم 5 کەس کوژراون و چەندین کەسی دیکەش بە سەختی و سووکی بریندار بوون.

ئەم پەرەسەندنە سەربازییە لە چوارچێوەی گرژییە بەردەوامەکانی سەر سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبناندا دێت، کە مەترسیی فراوانبوونی شەڕی لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قالیباف بۆ ترەمپ: هاتوچۆ لە گەرووی هورمز تەنیا بە مۆڵەتی فەرمی ئێران دەبێت

سەڵاح

کەشناسیی: لە بەیانییەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی لاوازی بەرزەپەستانی دەریای سوور، بارانبارین دەستپێدەکات

سەڵاح

سبەی هەورە برووسکە دەست پێ دەکات و تاوەباران و بارانی بەخۆر دەبارێت

سەڵاح