zagros news agency

فوئاد حوسێن: بەمزووانه هەولێر و بەغدا دەگەنه لێکگەیشتن

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا له پەراوێزی کۆڕبەندی وزەی بەغدا گوتی، بەمزووانه هەولێر و بەغدا دەگەنه لێکگەیشتن.

فوئاد حوسێن گوتی: گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی زۆر چوونەتەپێش و بەمزووانه دەگەنه لێکگەیشتن.

ئاشکراشی کرد: کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت سێ قۆڵییه و پێموایه له چەند رۆژی داهاتوو چارەسەر دەکرێت.

ئاماژەشی دا: هیوادارین راپۆرتی کۆتایی له کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بخرێتەڕوو و بڕیاری لەسەر بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

یاسین

دهۆك؛ ل شه‌ڤا شه‌مبیێ ئێكه‌م كاروانێ حه‌جییان به‌ره‌ڤ سعوودیێ ب ڕێ دكه‌ڤیت

دڵشاد

سەرەتایی ئەم هەفتە پارە لە بەغداوە دەنێردرێت

گوران