zagros news agency

ڕیڤاڵدۆ پشتگیری ئەلۆنسۆ دەکات

 

ڕیڤاڵدۆی بەڕازیلی لەبارەی مامەڵەی خابی ئەلۆنسۆ لەگەڵ ڤینیسیۆس جونیۆر، جەختی لەوە کردەوە کە ئەوەی ڕوویدا ناتوانرێت بە سزا هەژمار بکرێت، بەڵکو هەنگاوێکی تاکتیکییە بۆ یارمەتیدانی ئەو یاریزانە بۆ گەشەکردن.

ڕوونیشیکردەوە، گۆڕینی ڤینیسیۆس مەبەست لێی پاڵنەر بووە بۆ ئەوەی لە باشترین ئاستدا یاریزانەکە خۆی ببینێـتەوە، ئەمەش بە خێرایی لە گۆڵەکانیدا ڕەنگدانەوەی هەبوو.

ڕیڤاڵدۆ ئاماژەی بەوەشکرد، خابی ئەلۆنسۆ ڕاهێنەرێکی دیارە و بە تەواوی ئاگاداری عەقڵیەتی یاریزانە باڵاکانە، ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە هەوڵدەدات باشترین ئاستیان پێشکەش بکەن. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڤینیسیۆس یاریزانێکی زۆر گرنگە لە پڕۆژەی تیپەکەدا، هەروەها خابی دەزانێت چۆن تواناکانی بەکاربهێنێت بۆ بەدەستهێنانی باشترین ئەنجام.

هەواڵی پەیوەندیدار

دەیڤز گورزێک لە ڕیال مەدرید دەدات

یاسین

بارسێلۆنا سکاڵا لە ناوبژیوانی یاری بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

یاسین

شێرەکانی رافیدەین بە ڕیکۆردێکی مێژوویی دەگەڕێنەوە عێراق؛ 12 گۆڵ لە سێ یاری و شەش پلە دابەزین

سەڵاح