لەگەڵ چوونەوەی یاریزانان بۆ هەڵبژاردەکانیان میدیاکان کۆمەڵێک باس و خواست دەخەنەڕوو،کە لێدوانێکی ئەمڕۆی کیلیان مباپێ سەبارەت بە ئاست و باری جەستەی خۆی قسەی کرد و ئاماژەی بە ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆدا وەکو نموونەیەک بووە ماشێتی ڕۆژنامە و میدیاکانی جیهان.
لەلێدوانێکیدا مباپێ بۆ ڕۆژنامەی بێڵدی ئاماژەی بەوە کرد ئەو دەیەوێت وەکو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی یاری بکات تاکو ماوەیەکی دوور و درێژ،بەڵام کەش و هەوایەکە لە فەڕەنسا جیاوازە و بە پێکەنینەوە باسی لەوە کرد ڕێگەی نادەن چونکە شێوازی کار کردنی هەڵبژاردەکە بەو ڕێگری دەکات لەوە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئێستا لەتەمەنی 41 ساڵیدایە و بەردەوامە لەیاری کردن بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال،کە ئەمەش ئەوە دەردەخات ڕۆناڵدۆ لە دەروونێکی باش و بارێکی جەستەی پتەوە تاکو ئێستا،بەپێی ڕاپۆرتێکی موت مێرکاتۆ بێت ڕۆناڵدۆ نیازی هەیە ماوەیەکی زیاتر لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانی خۆی بەڕێبکات.
“سەرکار ڕێبوار”

