لەبەردەوامی یاریەکانی قۆناغی گرووپەکانی مۆندیال ئەمشەو کاتژمێر 10:00 لەسەر یاریگای سێنچری فیڵد،هەڵبژاردەی بەلجیکا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی میسڕ ببێتەوە،لەپێش یاریەکەش کۆرتوا پەیامی خۆی ئاڕاستەی موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسڕ کرد.
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەکان کۆرتوای گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی بەلجیکا وتی؛ئێمە خۆمان بەتەواوی ئامادە کردوە،هیوادارم ئەمشەو جارێکی دیکە سەڵاح ساتێکی سەخت ببینێت وەک شەوی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2022.
مەبەستی کۆرتوا لەوەیە،کە ساڵی 2022 لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید توانی ئاستێک خەیاڵی پێشکەش بکات بەرامبەر سەڵاح و لیڤەرپوڵ،وە توانیشی سەرکردایەتی یانەکەی بکات بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
لەهەمان کاتدا کێڤن دیبرۆینی ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەلجیکا دەربارەی سەڵاح وتی؛هەستێکی تایبەتە جارێکی دیکە دەیبینمەوە وەکو ڕکابەر،ئێمە 10 ساڵ بەردەوام ڕکابەربووین،منداڵەکانی ئەو لەهەمان قوتابخانەی منداڵەکانی من بوون،لەڕووی کەسایەتیەوە سەڵاح کەسێکی زۆر باش و ناوازەیە.
“سەرکار ڕێبوار”

