zagros news agency

مەلیکەکەی هەولێر بۆ سالێکی تر سەلماندی مەلیکی هەولێر و کوردستان و عێراقە

‏‎

‏‎پاڵەوانێتیی ئاستی تەمەنەکانی شەترەنجی عیراق (٢٠٢٥) و
‏‎ئەنجامی سەرسوڕهێنەر بۆ (مەلیک):

‏‎یانەی شەترەنجی (مەلیک) بە سێزدە (١٣) یاریزان _لە هەردوو ڕەگەز_ و بە (٧) ئاستی تەمەن بەشدار بوو لە پاڵەوانێتیی کۆتایی عیراق کرد بۆ ئاستی تەمەنەکان (٨- ١٦ ساڵی) لە ماوەی نێوان ( ٥-٨/ ٢٠٢٥/٩ ). جێی خۆشحاڵی و شانازییەکی گەورەیە کە یاریزانانمان توانیان لەو (٧) ئاستە لە پێنج (٥) یان ئاستی تەمەن پلەی یەکەمی عێراق بەدەست بهێنن و ئەم ڕێژە بەرزەش لە ڕابردوو وێنەی نەبووە. بێجگە لەمەش گشت یاریزانەکانیتر توانیان ببنە خاوەنی مەدالیا و (کاس) لە پلەکانی دووەم یا سێیەم.
‏‎ئێمە پیرۆزبایی لە خۆمان و گشت یاریزانان و خێزانە دڵسۆز و ماندوونەناسەکانیان و گشت شاری هەولێر دەکەین کە کۆمەڵێک مەدالیای زێر و زیوو و برۆنزی نوێی شەترەنجی بووە خەڵاتی.

‏‎وردەی ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:

‏‎ئاستی (١٦ ساڵی) کچان:
‏‎بەهرە سمیر انور/ پلەی یەکەم
‏‎گەڵا محمد طاهر/ پلەی سێیەم

‏‎ئاستی (١٤ ساڵی) کچان:
‏‎ژەنین نەسرەو مستەفا/ پلەی دووەم
‏‎ڕاز ڕەوەز تەیب/ پلەی سێیەم

‏‎ئاستی (١٢ ساڵی) کچان:
‏‎سەلار سمیر انور/ پلەی یەکەم

‏‎ئاستی (١٠ ساڵی) کچان:
‏‎شاریا سمیر انور/ پلەی یەکەم
‏‎سۆلین سۆران ئازاد/ پلەی دووەم

‏‎ئاستی(١٤ ساڵی) کوڕان:
‏‎لاوین محمد طاهر/ پلەی یەکەم
‏‎داهێن سۆران ئازاد/ پلەی سێیەم

‏‎ئاستی (١٢ ساڵی) کوڕان:
‏‎دەوەن نەسرەو مستەفا/ پلەی یەکەم
‏‎ڕامین نەریمان/ پلەی سێیەم

‏‎ئاستی (٨ ساڵی) کوڕان:
‏‎احمد سۆران ئازاد/ پلەی سێیەم
‏‎چیا سمیر انور/ پلەی چوارەم

هەواڵی پەیوەندیدار

بارسێلۆنا توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێـنـێـت

یاسین

برۆنۆ فێرناندێز بڕیاری کۆتاییدا

یاسین

ڤاڵڤێردی پەیامێک بڵاودەکاتەوە

یاسین