zagros news agency

باڵیۆزخانەی عێراق له لیبیا: 25 گەنجەکەی هەرێم بەمزووانه دەگەڕێنەوه

 

ئەحمەد سەحاف، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، ئازادکردنی 25 هاووڵاتی عێراقی راگەیاند کە بە تۆمەتی کۆچی نایاسایی لە لیبیا دەستبەسەر کرابوون.

سەحاف رایگەیاند: باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس سەرکەوتوو بوو، دوای هەماهەنگییەکی بەرفراوان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ/وەزارەتی بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی لە لیبیا، لە ئازادکردنی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەرکراوانە، کە ئەمەش کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاسایش و سەلامەتی ئەو عێراقیانەی کە دەبنە قوربانی تۆڕەکانی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئازادکردنەکە لە ئەنجامی پەیوەندییە چڕ و بەدواداچوونەکانی باڵیۆزخانە لەگەڵ لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی لیبیا لە تەرابلوس ئەنجامدراوە.”

سەحاف گوتی: “باڵیۆزخانەکە چاودێری تەندروستی پێویستی بۆ ئەو کەسانە دابینکردووە کە ئازادکراون، پاسپۆرتی بۆ دەرکردوون، هەروەها تیکتی گەڕانەوەی بێ بەرامبەری دابینکردووە بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی خۆبەخشانەیان بۆ زێدی خۆیان، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی عێراق”.

دەشڵێت: ئەو هەوڵانە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی سیاسەتی گەڕانەوەی خۆبەخشانە دێت کە باڵیۆزخانەی عێراق لە تەرابلوس پەیڕەوی دەکات، ئەمەش لە خەمی سەلامەتی هاووڵاتیان و دەستەبەرکردنی گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکەیان بە کەرامەت و سەلامەتییەوە.

ئەم 25 هاووڵاتییه زۆربەیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن و بڕیاره سبەی بگەڕێنەوه.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات

دڵشاد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا دابەزی

سەڵاح

لە توركیا ئەوەی پشتگیریی كەزی بكات، دەستگیر دەكرێت

یاسین