zagros news agency

فیلمی “Weapons” زیاتر لە 244 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

داهاتی فیلمی ترسناکی “Weapons” لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا گەیشتە 244 ملیۆن و 924 هەزار دۆلار، ئەمەش لەدوای نمایشکردنی لە رۆژی 8ی مانگی ئابی رابردووەوە.

فیلمەکە کە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای (Warner Bros)ـە و ماوەکەی دوو کاژێر و 8 خولەکە، داهاتەکەی بەسەر بازاڕەکانی ئەمریکا و جیهاندا دابەش بووە.

لە بۆکس ئۆفیسی ئەمریکادا 139 ملیۆن و 124 هەزار دۆلاری کۆکردووەتەوە، لە کاتێکدا لە بازاڕەکانی دیکەی جیهاندا 105 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە.

چیرۆکی فیلمەکە لە شارۆچکەیەکی ئارامی ئەمریکادا روودەدات، کاتێک هەمووان بە رووداوێکی باوەڕپێنەکراو تووشی شۆک دەبن: هەموو ئەندامانی پۆلێکی خوێندن، جگە لە یەک منداڵ، لە شەوێکدا بە شێوەیەکی نهێنی دیارنامێنن. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ترس و دڵەڕاوکێ، دانیشتووانی شارۆچکەکە دەبێت راستییەکانی پشت ئەم ونبوونە بەکۆمەڵە ئاشکرا بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Lilo & Stitch” لە سینەماکاندا

ART

خەڵاتەکانی بافتا دابەشکران و فیلمەکەی دیکاپریۆ پشکی شێری بەرکەوت

ART