کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان و گەڕاوەکان ڕاگەیاند.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لەکۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عئێرا، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن گەیشتووەتە حەوت هەزار و 734 کاندید”، ئاماژەی بەوەشکردووە “ژمارەی کاندیدەکانی دوورخراوەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردن گەیشتووەتە 788 کاندید.”
عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە تانەکانیان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و دادگای تانەدان وەرگیراوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن، گەیشتووەتە 53 کاندید.”

