zagros news agency

کۆمیسیۆن: زیاتر لە 750 کاندید لە کێبڕکێی هەڵبژاردن دوورخراونەتەوە

 

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاماری نوێی سەبارەت بە ژمارەی کاندیدە دوورخراوەکان و گەڕاوەکان ڕاگەیاند.

عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لەکۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عئێرا،  لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، “ژمارەی کاندیدەکانی هەڵبژاردن گەیشتووەتە حەوت هەزار و 734 کاندید”، ئاماژەی بەوەشکردووە “ژمارەی کاندیدەکانی دوورخراوەکان لە کێبڕکێی هەڵبژاردن گەیشتووەتە 788 کاندید.”

عیماد جەمیل ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی ئەو کاندیدانەی کە تانەکانیان لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و دادگای تانەدان وەرگیراوە و گەڕێنراونەتەوە بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردن، گەیشتووەتە 53 کاندید.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

مێشکی مرۆڤ لە کاتی بێهۆشکردن کار دەکات ‎

یاسین

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح