zagros news agency

حکومەت لێخۆشبوونی بۆ قەرزێکی دیکە راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی لە قەرزێکی دیکەی سەر ژمارەیەک هاووڵاتی راگەیاند.

لە نووسراوێکی فەرمیدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە:” پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە:

یەکەم/ لیخۆشبوون لە گەڕاندنەوەی بڕی پارەی قەرزی بچووک بۆ ئەو سوودمەندبووانەی کۆچی دواییان کردووە و تا ئێستا پابەندی دانەوەی ئەو قەرزەیان لە ئەستۆ ماوە کە ژمارەیان (59) پەنجا و نۆ سوودمەندە.

دووەم : ئەو رێنماییە لە رێکەوتی دەرچوونی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کاری پێدەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

سەڵاح

ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچونەوەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

دڵشاد

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح