zagros news agency

نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

 

​ئەمڕۆ چوارشەممە، بازاڕەکانی وزە نزمبوونەوەیەکی بەرچاویان تێدا تۆمارکرا. ئەم دابەزینە بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی هیواکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خولێکی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

​​لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت  52 سەنت دابەزی و گەیشتە 94 دۆلار و 27 سەنت. جێی ئاماژەیە کە دوێنێش ئەم جۆرە نەوتە دابەزینێکی گەورەی بەڕێژەی 4.6% تۆمار کردبوو.

هاوکات ​نەوتی سووکی تەکساس (WTI) پشکی شێری بەرکەوتووە لە دابەزین و نرخەکەی 1 دۆلار و 4 سەنت دابەزی، بەمەش بە 90 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. ئەمە لەکاتێکدایە کە دوێنێ بەڕێژەی 7.9% نرخەکەی لەدەستدابوو.

چاودێران پێیان وایە هەر رێککەوتنێک لەم بوارەدا، رێخۆشکەر دەبێت بۆ ئاساییکردنەوەی هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە تەنگەی هورمز و گەڕانەوەی بڕێکی زۆری نەوتی کەنداو بۆ بازاڕە جیهانییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری سەرۆک بارزانی، لە تەندورستی ئاکۆ عەباس ئاغا دەپرسێتەوە

سەڵاح

نوێترین پێشهاتەکانی مانەوە و ڕۆیشتنی سەڵاح لە لیڤەرپوڵ

یاسین

ژماریه‌ك نەخۆشی نەخۆشخانەیەکی ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە مردن

سەڵاح