ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ڕووسیا كوشتنی نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازیی ئۆكراینای له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ڕاگه‌یاند

 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار سه‌ربازیی ئۆكراینا كوژران و زیاتر له‌ 12 هه‌زار فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان له‌لایه‌ن سوپای ڕووسیاوه‌ خراونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ 23ی مارسی 2024 بۆ 30 مارسی 2024، زیانی سوپای ئۆكراینا زۆر بووه‌ كه‌ له‌و هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له‌ پێنج هه‌زار و 770 سه‌ربازیی ئۆكراینا كوژران و 12 هه‌زار و 8 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیشان خرانه‌ خواره‌وه‌ و له‌و هه‌فته‌یه‌دا سوپای ڕووسیا 57 هێرشی وردیان به‌ چه‌كی زه‌مینیی و ده‌ریایی و ئاسمانی ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌و ماوه‌یه‌دا هێرش كرایه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئۆكراینا و ژێرخانه‌كانیان و كۆمه‌لگه‌ی پیشه‌سازیی و باره‌گای هه‌واڵگریی سه‌ربازی و كۆگاكانی سووته‌مه‌نی شوێنه‌كانی وزه‌ی ئۆكراینایان كردووه‌ته‌ ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانی نەمر دەکاتەوە

سەڵاح

نرخى نەوت بەرزبونەوەى تۆمار کرد

یاسین

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری شوفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح