zagros news agency

عێراق سەرقاڵی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکیە

گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشکرایدەکات، سەرقاڵی کڕینی سیستەمی مووشەکی و راداری پێشکەوتوون.
یەحیا رەسوڵ گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، لیژنەی هونەری و سەربازییان سەردانی چەند وڵاتێکییان کردووە بۆ کڕینی چەک و کەرەستەی سەربازیی لەوانەش: سیستەمی مووشەکی، رادار و چەکی دژە فڕۆکە. بەمزوانەش بەشێک لەو رادارانەی لە فەڕەنسایان کڕیبوون دەگاتە دەستیان.
یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەمەش کرد، لە گرێبەستە سەربازییەکانیاندا گرنگی زیاتر بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و ڕاداری تایبەت بە ئاشکراکردنی مووشەک و فڕۆکە دەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

حەماس: بۆ ئاگربەست زۆر نزیکین

یاسین

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو

یاسین

لیڤەرپوڵ پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین