zagros news agency

چۆن بە شێوەیەکی سروشتی خڕۆکە سوورەکانی خوێن زیاد بکەین لە ڕێگەی خۆراکەوە

یەکێک لە هۆکارە باوەکانی کەمبوونەوەی ڕێژەی خڕۆکە سوورەکانی خوێن و کەمخوێنی بریتییە لە بەدخۆراکی. لەوانەیە بتوانیت ژمارەی خڕۆکە سوورەکانی خوێنت بەرز بکەیتەوە بۆ ئاستی ئاسایی بە خواردنی ماددە خۆراکییە پێویستەکان یان خواردنی تەواوکەرەکان، لە بابەتێکی ماڵپەری هێلس لاین هاتووە کە بەم شێوەیە باسی دەکات:

1ترشی فۆلیک ڤیتامین B9

– یارمەتی لەش دەدات خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم بهێنێت.

-سەرچاوەی خۆراک: سەوزەی گەڵا تۆخەکان (وەک سپێناخ)، لە خواردنەکانی تریش وەک فاسۆلیا، فستق، جگەر، و خواردنە دەریاییەکان.

2ئاسن:

– پێکهاتەیەکی سەرەکی دروستبوونی هیمۆگلۆبین.

-سەرچاوەی خۆراک: گۆشتی سوور، خواردنە دەریاییەکان، سەوزە، و فاسۆلیا.

3ڤیتامین B12:

– یارمەتی لەش دەدات خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم بهێنێت.

-سەرچاوەی خۆراک: گۆشتی مانگا، مریشک، ماسی، بەرهەمە شیرەمەنیەکان، و هێلکە.

4ڤیتامینA:

– یارمەتی لەش دەدات خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرهەم بهێنێت.

-سەرچاوەی خۆراک: گێزەر، پەتاتە، ماسی، جگەر، سەوزە.

5ڤیتامین سی:

-یارمەتی هەڵمژینی ئاسن دەدات، کە پێویستە بۆ دروستبوونی هیمۆگلۆبین.

-سەرچاوەی خۆراک: تەماتە، لیمۆ پرتەقاڵ، شووتی، برۆکلی.

6ڤیتامینE:

-یارمەتی پاراستنی خڕۆکە سورەکانی خوێن دەدات.

-سەرچاوەی خۆراک: بادەم، ئەڤۆگادۆ، بیبەری شیرین

هەواڵی پەیوەندیدار

پێنج خواردن یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدەن

lana

خواردنی پەتاتەی شیرین بەبەردەوامی چی بەسەر جەستە دەهێنێت

lana

چۆن دەتوانین جەستەمان لە شەکربەتاڵ کەین

lana