zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر بەبۆنەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

بەڕێزان/ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان

بەبۆنەی( 55 )ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستان، پیرۆزبای ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم مامۆستایانی ئایینی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.

یەکێتی زانایان کە بە بڕیار و ڕێنوێنی رێبەری نیشتیمانی و نەتەوەیی کورد (مستەفا بارزانی نەمر) لە 21 ی ئەیلوولی 1970 دامەزراوە، رۆڵێکی دیاری هەبووە لە خزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی هزری توندڕەوی و تیرۆر و هوشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و بڵاوکردنەوەی پەیامی میانڕەوی.

لەم یادەدا وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵ و پێگەی مامۆستایانی ئاینی لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان، ئومێد دەکەین بەردەوام بن لە سەر پەرەپێدانی کلتووری بەیەکەوەژیان و یەکتر قبوڵ کردن و پاراستنی ئاشتی و ئارامی نیشتمان و رووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق

یاسین

بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خزمەتی خانەنشینی دەركرا

سەڵاح

مەسرور بارزانی و تۆم بەڕاک جەختیان لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کردەوە

دڵشاد