zagros news agency

لە هەولێر .. گەورەترین پیشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازیی و کەرستەی بیناسازیی كرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.9.23، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.محەمەد شوکرى، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان و سەروەر کمال، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی و کونسڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەولێر و سەرۆك و ئەندامانی ژووری بازرگانی و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانی ئیداری و پیاوانى کار، لە پێناو بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی كەرتی پیشەسازیی و بیناسازیی لە هەرێمی كوردستان و نمایشكردنی كەرەستە و ئامێرە پێشكەوتووەكانی ئاوەدانكردنەوە و خستنەڕووی نوێترین بەرهەمەکانی ” حەفتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازیی و کەرستەی بیناسازیی” لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێری پایتەخت بە بەشداری ( 20 ) وڵات و ( 400 ) كۆمپانیا كرایەوە.

پیشانگاكە كە ماوەی ( 3 ) ڕۆژە بەردەوام دەبێت، تێیدا تازەترین بەرهەم و كەرەستە و كەل و پەلی مۆدرێنی تایبەتە بە کۆمپانیا پیشەسازیی و کەرەستەی بیناسازیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی بیانی تێیدا نمایشكراوە و نوێترین کار و بەرهەم و ئۆفەرەكانی بۆ هاووڵاتییان خراوەتەڕوو، ئەمەش گرنگیەكی زۆری هەیە بۆ لە نزیکەوە ئاشنابوونی هاوڵاتییان بە کەرستە و ئامێر و پێداویستیە سەردەمیەكانی پیشەسازیی و بیناسازییەكان.

دوای کردنەوەی پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو هەنگاوە، دەستخۆشی لە سەر پەرشتیار و كۆمپانیا بەشداربووەكانی پیشانگاکە کرد و ئومێدیشی خواست كردنەوەی ئەم پیشانگاییە ببێتە هۆکارێک بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی كەرتی پیشەسازیی و بیناسازیی لە هەولێری پیاتەخت بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی حكومەت: پرۆژەی فریاگوزاريی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ ماوەی 30 ساڵ كێشەی كەمئاوی لە هەولێر چارەسەر دەكات

یاسین

له‌ هه‌ولێر ئاماده‌كاری بۆ ڕێگری له‌ لافاو ده‌كرێت

دڵشاد

قۆناغی دووه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ست پێده‌كات

سەڵاح