zagros news agency

وەزیری دەرەوەی عێراق: ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ

 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریی دا لە دووبارە سەپاندنەوەی سزاکانی پێشووی ئەورووپا بەسەر ئێراندا و ڕایگەیاند، گەڕانەوە بۆ ئەو سزایانە هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات، ئەمەش مەترسیدارە.

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە نیویۆرک بە شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە و ئەگەری گەڕانەوەی سزاکانی ئەورووپا بۆ سەر ئێران بە مەترسیدار وەسف کرد.

فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەشکرد، زیادبوونی گوشارەکان لەسەر پرسی فەڵەستین و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گوشارەکان بۆ سەر ئێران زیاد دەکات و ئەمەش ئەگەری هەیە کێشەی گەورەی لێبکەوێتەوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق هۆشداریشی دا لەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەدژی ئێران، گرژی زیاتر و کێشەی گەورەتر لەناوچەکەدا بەدوای خۆیدا هێنا

سەبارەت بە عێراق، فوئاد حوسێن گوتی، “جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، لێکەوتەی هەیە بۆ ئەم هێرشانەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل”، ئاماژەی بەوەش دا، هیوادارین ئەو گرژییانە لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆمان.. پێشمەرگەیەک تووشی ڕووداوێکی هەڵدێران بووە بە سەختی بریندارە

گوران

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌خت له‌ يه‌كڕيزيى كورد له‌ سووريا ده‌كاته‌وه‌

سەڵاح