zagros news agency

پەیامی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

 

ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌یه‌:

 

بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەنگی کوردستان :

 

بە بۆنەی  (62)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازی لە کاروانی ڕاگەیاندنی کوردستاندا هەیە و وەک ئیزگەیەکی دێرین و دەنگی شۆڕش و داستان و نەبەردییەکانی پێشمەرگەی کوردستان، خاوەنی پێگەیەکی سەنگین و ڕێزلێگیراوە.

دەستخۆشی لە تەواوی کارمەندەکانتان دەکەم و هیوادارم هەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوام و پێشەنگیدابن لە پێناو گەیاندنی ڕاستیەکان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەریی و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان .

 

مەسرور بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

2025/9/28

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهای تومەن نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار کرد

سەڵاح

راگه‌یه‌نراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

سەڵاح

لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی لە بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

یاسین