zagros news agency

شۆن دیدی کۆمبس داوای ئازادکردن دەکات

راپەری ئەمریکی، شۆن دیدی کۆمبس، دوای بەسەربردنی زیاتر لە ساڵێک لە زینداندا، داوای لە دادوەر کردووە ئازاد بکرێت و سکاڵای لە دۆخی خراپی زیندان کردووە.

تیمی یاسایی دیدی لە داواکارییەکی نوێدا باسیان لە “بارودۆخی قێزەون”ی ناوەندی راگرتنی میترۆپۆلیتان لە بروکلینی نیویۆرک کردووە. 

ئەوان ئاماژەیان بەوە کردووە کە کوالێتیی خواردن خراپە و “کرمی تێدایە”، هەروەها دیدی رووبەڕووی تووندوتیژی بووەتەوە و بۆ ماوەی نزیکەی 13 مانگە “هەوای پاکی” هەڵنەمژیوە.

پارێزەرانی ئاماژەیان بەوەش کردووە کە ناوبراو دەستی بە ئاوی پاک ناگات و زۆرجار ناچارە “ئاو گەرم بکات بۆ ئەوەی نەخۆش نەکەوێت.” دیدی بە دوو تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە راگیراوە و بڕیارە لە 3ی تشرینی یەکەمی 2025 سزاکەی رابگەیێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هونەرمەندی میسری سومەیە ئەلفی کۆچی دواییکرد

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Moana” لە سینەکاندا

ART