لە نوێترین زانیاریەکان دەربارەی مەسعود میراڵی ئەفسانەی ڕاهێنەرانی دهۆک،کە لەدوای وازهێنانی لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی دهۆک زۆرێک قسە و گوفتار هەبوون بۆ ئیمزا کردنی گرێبەست لەگەڵی لەلایەن یانە عێراقیەکان و بەتایبەت یانەی گەرمە،بەڵام ڕاهێنەرە گەورەکەی پێشتری دهۆک وەڵامێکی یەکلاییکەرەوەی داوەتە یانەی گەرمە.
دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاو بوویەوە مەسعود میراڵ نزیکە لەیانەی گەرمە و بەفەرمیش یانەی گەرمە گفتوگۆیەکی چڕی لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە کرد بوو بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەراتی یانەکە و هاوکاری کردنی بەلادانی ئەو سزا 6 مانگیەی،کە ڕایگرتووە لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق،بەڵام مەسعود میراڵ هەموو شتێکی ڕەتکردۆتەوە و پێی وتوون؛من تەنها دەگەڕێمەوە دهۆک ئەگەر بمەوێ لەعێراق ڕاهێنەرایەتی بکەم.
مەسعود میراڵ وەکو ئەفسانەیەک دەبینرێ لەلایەن دهۆکیەکانەوە و لەگەڵ یانەی دهۆک توانی یەکەمین نازناوی جامی یانەکانی کەنداو بباتەوە،کە ئەمە گەورەترین دەستکەوتی مێژوویی یانەی دهۆکە،بەڵام دوای ڕووداوەکانی یاری بەرامبەر شورتە لەوەرزی ڕابردوو لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق 6 مانگ ڕاگیرا و بەپارەیەکی زۆریش سزا درا
دوای ئەو سزایەش وازی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دهۆک هێناو گەڕایەوە وڵاتی سوید.
“سەرکار ڕێبوار”

