zagros news agency

لێدوانی خوان لاپۆرتا سەبارەت بە کلاسیکۆ

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە متمانەی بە سەرجەم یاریزانەکانی هەیە لە کلاسیکۆی یەکشەممە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بردنەوە بەسەر ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنن.

لاپۆرتا دەڵێت، ئێل کلاسیکۆ یارییەکی مێژوویی پڕ رکابەریە و بە دڵنیاییەوە یاریزانەکان دەیانەوێت باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن چونکە زۆرترین بینەریان دەبێت.
دەشڵێت، یاریزانەکان پاڵنەرێکی زۆریان هەیە بۆ بردنەوە و گرنگی بە پێکهاتەکە نادەن، دڵنیام ئەوان دڵخۆشمان دەکەن هاوشێوەی وەرزی رابردوو کە لەو یاریگایەدا بردمانەوە.

لاپۆرتا دڵنیاییدا لەوەی کە هەرچەندە هانسی فلیک ئامادەنابێت بەڵام متمانەی تەواوی بە مارکۆس سۆرگ هەیە شوێنگرەوەیەکی نایابی بێت لەو یارییەدا، جگە لەوەش ریزی بڕیارەکانی لا لیگا دەگرن کە ئەنجامدانی یارییەکەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە ئەمریکا هەڵوەشاندەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچێستەر یونایتد ڕاهێنەرەکەی خۆی دوورخستەوە

یاسین

خشتە و کاتی یاریەکانی سبەی گەڕی 11ی خولی نایابی کوردستان ببینە

یاسین

یانەکانی پریمەرلیگ کێشەیان هەیە

یاسین