zagros news agency

نوێکردنەوەی بۆندی ڤینیسیۆس دەگاتە بنـبەست

 

لە ماوەی رابردوودا ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی بەرازیلی چەند ئۆفەرێکی یانەی ریاڵ مەدریدی رەتکردووەتەوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی،کە لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت.

لە چەند هەفتەی رابردووشدا، بەرپرسانی یانەی شاهانە جارێکیتر گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێکرد لەسەر هەمان بابەت.
لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی تێلیگرافی بەڕیتانی ئاشکرایکرد، کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید کۆبونەوە و گفتوگۆکانیان لەگەڵ ڤینیسیۆس راگرتووە کە تایبەت بوو بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردەوە، هۆکاری وەستانی گفتوگۆکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو یاریزانە سوور بووە لەسەر جێبەجێ کردنی مەرجەکانی بەتایبەت زیادکردنی مووچەی ساڵانەکەی بەڵام ئەوەش لەلایەن یانەی شاهانەوە رەتکراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاتی گەڕانەوەی ئالابا لەپێکانەکەی دیاریکرا

یاسین

نوێترین زانیاری دەربارەی پێکانەکەی ئیسکۆی ئەستێرەی ڕیاڵ بێتیس

یاسین

توخێل بووە ڕاهێنەری ئینگلتەرا

یاسین