zagros news agency

ئارتێتا؛ هەموو شتێک دەکەین بۆ بردنەوە

ئەمشەو لەسەر یاریگای ئیمارات لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا یانەی ئارسێناڵ میوانداری ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات لەیاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ،پێش یاریەکەش لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانیدا مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری گەنەرز باسی لە ئامادەکاریەکانی یانەکەی کرد و جەختی لەسەر سەرکەوتنی تیپەکەی کردەوە.

ئارتێتا دەربارەی ئامادەبوونی یاریزانەکانی وتی؛بۆ ئەم یاریە بەتەواوی خۆمان ئامادە کردوە،بەو هیوایەین بتوانین سەرکەوتن بەدەست بهێنین،ساکا ئامادەیە و ئۆدیگاردیش کاپتنی یانەکەمانە بۆ ئەو یاریە،سەبارەت بە کای هاڤێرتزیش بە تەواوی ئامادەیە بۆ ئەم ڕووبەڕوو بوونەوەیە،ئەمشەو دەمانەوێت ئاهەنگ بگێڕین لە ئیمارات.

ئارتێتا تیشکی خستە سەر ئامادە بوونی ساکا و وتی؛ ئامادە بوونی ساکا گرنگە بۆ ئێمە،ئەو یاریزانێکی نایابە،بەمەوێت بە تەواوی ئاستی بەرزی خۆی پێشکەش بکات بۆ ئەم یاریە و ئامادە بوونی ئەو وادەکات زیاتر بەو شێوازە یاری بکەین،کە دەمانەوێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. چێڵسی توانی لیستەر دەربکات و خۆی بچێتە قۆناغی داهاتوو

یاسین

فیدراسیۆنی ئیسپانیا وادەی تیروپشک بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی پاشا دیاری دەکات

یاسین

ڕیاڵ مەدرید داوای پارەیەکی خەیاڵی لە یوفا دەکات

یاسین