ئەمرۆ هەینی 2025.10.31، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دوای بەكۆتاهاتنی دوازدەهەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی، كە بەبەشداری هەزاران ڕاكەری نێوخۆیی و بیانی لە هەردوو رەگەز لە سەر سێ ئاستی جیاواز بەڕێوەچوو و لەلایەن ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی ڕێكخرابوو، خەڵاتی بەسەر پاڵەوان و براوەکان دابەشکرد.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشى لە ڕێکخراوی ئەربیل ماڕاسۆن بۆ وەرزش و ئاشتی و سەرپەرشتیارانى مارسۆنەكە، پیرۆزبایی لە پاڵەوان و براوەكانی ماراسۆنەكە و بەشەداربووانی كرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.
جێگەی باسە، لە مارەسۆنەكەدا، ماوەی ڕاكردنی 42 كیلۆمەتر هەبوو كە تێیدا 400 ركابەر و وەرزشكار بەشداریان كرد، هەروەها ڕاكردنی 42 كیلۆمەتری كە لەویشدا چەندان وەرزشكاری ناسراو لەسەر ئاستی نێوخۆ و دەرەوە بەشدارییان كرد و چوار جار بە دەوری شەقامی 60 مەترسی شاری هەولێر دا سوڕانەوە، لە ڕاكردنی 12 كیلۆمەتریش، یەكجار سووڕانەوە بوو بۆ یەكجار بە دەوری شەقامی 60 مەتری، لە هەمان كاتدا ڕاكردنی 2 كیلۆمەتریش ئەنجامدرا، كە زیاتر بۆ منداڵان و خێزانەكان بوو.






