zagros news agency

محەممەد عەباس بەهرام کۆچی دواییکرد

هونەرمەندی ناسراوی کورد، محەممەد عەباس بەهرام، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

ئەو هونەرمەندە کوردە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەردەن بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

محەممەد عەباس بەهرام لە کەرکووکی باشووری کوردستان لەدایکبووە، بە گۆرانیی “ئاگرێكی بێخۆڵەمێش” ناوبانگی لە نێو هەوادارانیدا پەیدا کردبوو.

بەڕێوبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر، پەیامێکی سەرخۆشی لەمبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە : بە داخ و پەژارەی زۆرەوە؛ هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ئازیز و بەتوانا محەممەد عەباس بەهرام، ئەمڕۆ ئێمە و تەواوی كوردستانیانی خەمبار و ماتەمبار كرد، بەم كۆستە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆمان و خانەوادە و كەسوكار و تەواوی هونەرمەندانی كوردستان دەكەین و لە خوای گەورە داوای رەحمەت و لێخۆشبوونی بۆ دەكەین.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Apple ئەم ئامێرانی نمایش کرد

سەڵاح

دوو کاندیدی کورد سەرکەوتنیان بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا مسۆگەرکرد

سەڵاح

دۆسیەی ئه‌ندازیاره‌ كوژراوه‌كه‌ى عێراق گەیشتە نەتەوە یەکگرتووەکان

سەڵاح