zagros news agency

ئەحمەد وەحیدی وەک جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیاریکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس و وەزیری پێشووی ناوخۆی ئێران وەک جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیاریکرا. ئەم دەستنیشانکردنە بە بڕیاریی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانەوە بووە.
ئەحمەد وەحیدی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە یەکێک لەو کەسانە ئەژمار دەکرێت کە تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، هەروەها پەیوەندی بە هێرشکردنە سەر ناوەندی جووەکان لە ئەرجەنتین هەیە، کە دەسەڵاتی دادوەری لە ئەرجەنتین فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ دەرکردووە بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی تێوەگلانی دەسەلمێنن.
وەحیدی لە ساڵی 1980ەوە ئەندامی سوپای پاسداران بووە و چەندین پۆستی وەرگرتووە، لەوانە جێگری سەرۆکی ئیتلاعات لە ئەرکانی هاوبەشی سوپای پاسداران و فەرماندەی سوپای قودس.
ئەحمەد وەحیدی لە سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسی، وەزیری ناوخۆ بووە، هەروەها ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە کپکردنی خۆپیشاندەرانی 2022.

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆمەتبارێک دەستگیر کرا کە بە بەهای ملیارەها دۆلار ساختەی کردووە

یاسین

نەجیبا نەجیب: ل بەغدا شەڤێ بکەینە ڕۆژ، ڕۆژێ بکەینە شەڤ و لسەر مافێن گەلێ خو بێدەنگ نابین

یاسین

عراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و چین کۆدەبێتەوە

یاسین