zagros news agency

ئەحمەد وەحیدی وەک جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیاریکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، ئەحمەد وەحیدی، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس و وەزیری پێشووی ناوخۆی ئێران وەک جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دیاریکرا. ئەم دەستنیشانکردنە بە بڕیاریی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانەوە بووە.
ئەحمەد وەحیدی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بە یەکێک لەو کەسانە ئەژمار دەکرێت کە تۆمەتبارن بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، هەروەها پەیوەندی بە هێرشکردنە سەر ناوەندی جووەکان لە ئەرجەنتین هەیە، کە دەسەڵاتی دادوەری لە ئەرجەنتین فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ دەرکردووە بە پشتبەستن بەو بەڵگانەی تێوەگلانی دەسەلمێنن.
وەحیدی لە ساڵی 1980ەوە ئەندامی سوپای پاسداران بووە و چەندین پۆستی وەرگرتووە، لەوانە جێگری سەرۆکی ئیتلاعات لە ئەرکانی هاوبەشی سوپای پاسداران و فەرماندەی سوپای قودس.
ئەحمەد وەحیدی لە سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسی، وەزیری ناوخۆ بووە، هەروەها ڕۆڵێکی دیار و بەرچاوی هەبووە لە کپکردنی خۆپیشاندەرانی 2022.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو ساڵ تێپەڕی بەسەر پاڵەوان بوونی ئەرجەنتین

یاسین

وەزارەتی سامانه سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوه

سەڵاح

شەڕی گەورەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا دەستی پێكرد

سەڵاح