zagros news agency

یەماڵ و نیکی نیکۆڵ جیابوونەوە

 

دوای ئەو هەرایە گەورەیەی لەسەرەتای ئاشکرا بوونی پەیوەندی نێوان لامین یەماڵ و نیکی نیکۆڵ دروست بوو،بەتایبەت لەدوای کلاسیکۆ بابەتەکان زیاتر تیشکیان خرایە سەر و لە هەموو لایەکەوە ڕەخنە لە لامین دەگیرا تا ئەوەی هانزی فلیک قسەی لەسەر ئەو بابەتە کرد.

 

دوای ئەوەی فلیک وتی؛یەماڵ ئەستێرەیەکی گەورەیە و یاریزانێکی پێویستە بۆ تیپەکەمان،من لێرە بەدوا خۆم ئاگاداری دەبم و دەمەوێت بەباشترین شێوە ببـیـنـرێت
هەر دوای ئەو قسانە هەواڵی جیابوونەوەی لامین و نیکی میدیاکانی جیهانی تەنی،کە ئەمە لای بەشێکی هاندەرانی بارسێلۆنا وەک هەواڵێکی خۆش لێکەدرێتەوە و پێیانوایە گۆڕانی ڕەفتاری لامین پەیوندی بە هەبوونی نیکیەوە هەبووە لەژیانی یەماڵ.

 

هۆکاری کۆتایی پەیوەندیەکەش بەپێی قسەی ڕۆژنامەی سپۆرت بێت،نەنکی لامین یەماڵ داوای لە یەماڵ کردوە لەو نیکی دووبکەوێتەوە،چونکە نەنکی یەماڵ پێیوا بووە نیکی تێکدەری ژیانی وەرزشی و تایبەتی لامینە بەتایبەت ئەو پرێسە میدیایەی لەسەر یەماڵ دروست بووە هۆکارەکەی نیکیە.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگریی تورکیا: کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا زۆر گرنگە

یاسین

سەرۆك بارزانی: دەركردن و لێسەندنەوەی ناسنامە لە سەدان هەزار خوشك و برای كوردی فەیلی تاوان و زوڵمێكی زۆر گەورە بوو

سەڵاح

تۆرێس پشت لە ئۆفەری سعودیە دەکات

یاسین