zagros news agency

محەمەد برادۆستی : دروشمەكانی پارتی بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق گرنگن

كاندیدێكی پارتی دەلێت سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان نەك تەنها بۆ ئێرە گرنگە بەلكو سەركەوتنی بۆ هەموو عێراق گرنگە چونكە پارتی چەند دروشمێكی بەرزكردۆتەوە ئەوەش هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە ئەگەر هەریەكێك لەو دروشمانە لە عێراق جێبەجێ نەكرێت پرۆسەی سیاسی بەشێوەێكی دروست بەرێوە ناچات .

محەمەد عەبدول عەزیز برادۆستی كاندیدی ژمارە ٢٧ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەولێر بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند پارتی كۆمەلێك دروشمی هەیە كە گرنگترینیان هاوبەشی و هاوسەنگی و سازانە كە ئەمەش بۆ پرۆسەی سیاسی عێراق گرنگە پارتی هەولدەدەت كار بە دەستور بكرێت بەتایبەت ئەو مادانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە چونكە پارتی خۆی بە داكۆكیكاری مافی هەرێمی كوردستان دەزانێت وە هەر پارتیشە دەتوانێت ئەو مافانە لە بەغدا وەربگرێت .

محەمەد برادۆستی گوتیشی زۆر شت هەیە دەمەوێت كاری لەسەر بكەم ئەگەر چوومە ئەنجوومەنی نێوێنەرانی عێراق بەتایبەت ناوچە سنوریەكان كە تاوەكوو ئێستا كۆمەلێك گوند هەن چولكراون بە هەماهەنگی هەموولاێك هەلبدرێت ئەو گوندنیشینانە بگەرێنەوە شوێنەكانی خۆیان وە هەولبدرێت لە ناوچە سنوریەكان دەروازەی زیاتر بكرێتەوە بۆ ئەوەی سود بە خەلكی ناوچەكە بگات هەولبدرێت لەو شوێنانە هەلیكار زیادبكرێت بە دامەزراندنی كارگە لەوناوچانە وە ناوچا سنوریەكان دەتوانرێ لەچەند سێكتەری تر بەكاربهێنرێت كە سودی بۆ خەلكی ناوچەكە هەبێت .

هەواڵی پەیوەندیدار

میدیای ئیسرائیلی چوار سیناریۆی ئەگەری دژی حیزبوڵڵا ئاشکرا دەکات

یاسین

ترەمپ: ئەگەر مەسک پاڵپشتی لە دیموکراتەکان بکات، لێکەوتەی خراپ چاوەڕێی دەکات

سەڵاح

جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری بۆ زاگرۆس: دوای چه‌ك دانانی په‌كه‌كه‌.. قۆناغێكی نوێ له‌ باشووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات

دڵشاد