zagros news agency

پارێزگارى هەولێر: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەبێ هیچ كێشەیەك و بە ئارامی بەڕێوە دەچێت

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.11.9،  کاتژمێر 7:00ـی بەیانی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێ کرد و دەرگای بنکەکانی دەنگدان بەڕووی ئەو کەسانە كرایەوە كەفی بەشداری و دەنگدانیان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، بە یاوەرى مەڕوان محمەد نەجاڕ، بەرپرسى نووسینگەى هەولێرى کۆمسیونى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان و عمید كامل محمد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و عەمید خەسرۆ غازى، بەرێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا و عەقید نالی نەوزاد، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی هەولێر و ژمارەیەکی تر لە ئەفسەر و پلەداران، سەردانی بنکەیەکی دەنگدانی لە ناو شاری هەولێر کرد.

لە سەردانەکەیدا پارێزگارى هەولێر، دواى ئەوەى بەدواداچوونى بۆ چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەکە کرد و سەردانى چەند وێستگەیەكی دەنگدانى کرد، تەئکیدی لە تەواوی ئامادەکارییەکان کردەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا وێڕای دەستخۆشی لە نووسینگەی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ، دڵنیاییدا پرۆسەکە بە ئارامی و بێ کێشە و بەسەركەوتووی  لەسنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئاشكراشی كرد وەكو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچییەکی لە توانادا بووە كراوە، تاکو پرۆسەکە بە ئارامی و دروستی بێ کێشە و گرفت بەڕێوە بچێت.

ئاماژەشی بەوەش دا ، تاکو ئیستە هیچ گرفتێکی وا نەبووە ببێتە هۆی لە کارخستن یاخود دواخستنی پرۆسەکە، پڕۆسەکە زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و ئامادەکارییەکانیان بە باشی کراوە.

جێگەى باسە، لە کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 2025.11.9، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستی پێ کرد و تاکو کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، لە بازنەی هەولێر ( 111 هەزار و 839 ) دەنگدەری تایبەت هەن، ( 85 هەزار و 793 ) یان خەڵکی ئەو پارێزگایەن. بەوپێیە 26 هەزار و 46 دەنگدەری تایبەت خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکەن و لە ( 79 ) بنکە و (  385 ) وێستگە پڕۆسەکە بەڕێوەدەچێت کە ( 3 ) وێستگەیان تایبەتە بە ئەوانەی دەرەوەی پارێزگای هەولێر .  دووسبەیش سێشەممە، 2025.11.11، هەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

١٩ کەس به هۆی تەقینەوەی مین لە بیابانی ڕەقە گیانیان لە دەست دا

سەڵاح

حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند رۆژێک پشووی راگەیاند

یاسین

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا: پێویستە خۆمان لەگەڵ شێوازی کارکردنی ترەمپ بگونجێنین

سەڵاح