zagros news agency

وەزارەتی بەرگری: ئاسایشی سایبەری و زیرەکی دەستکردمان لە پلانی دابینکردنی ئاسایشی هەڵبژاردندا بەکارهێنا

 

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئەو تەکنەلۆجیا لۆجستی و تەکنیکه نوێیانەی راگەیاند کە خراونەتە ناو پلانی ئاسایشی تایبەت بە هەڵبژاردن و دووپاتیکردەوە کە ئاسایشی سایبەری و زیرەکی دەستکردیان لە پلانی دابینکردنی ئاسایشی پڕۆسەی هەڵبژاردندا بەکارهێناوە.

لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگری رایگەیاند: “پلانی ئاسایشی تایبەت بە هەڵبژاردن، ئاسایشی سایبەری و زیرەکی دەستکرد، چاودێری ئاسمانی و تەکنیکی لە پڕۆسەی مامەڵەکردن لەگەڵ زانیارییەکان و شیکردنەوە و گواستنەوە و هەماهەنگیکردن لەنێوانیاندا بەکارهێناوە.”

دووپاتیشیکردەوە کە “چەندین تەکنەلۆجیا و توخم خراونەتە ناو پلانی ئاسایشەوە کە بەشداری لە پەرەپێدانی دەکەن.”

وتیشی: “دۆخەکە جێگیرە و تواناکانی هێزە ئەمنییەکانمان زۆر بەرزە و گرنگترین شت بریتییە لە سووربوونی هاووڵاتی و هاوکارییەکەی بۆ پاراستنی سەقامگیری نیشتمانی.”

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆیته‌رز.. ئێران کۆنترۆڵی هورمز توندتر دەکات

سەڵاح

فەرماندەیەکی سوپای پاسداران: گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان نیشانەی ترسە لە هێزی ئێران

یاسین

چاوەڕوانی کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و حکوومەتی سووریا دەکرێت

یاسین