ئه‌ندامێكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م جاره له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌بێت پارتی پۆستی باڵای هه‌بێت چونكه له دوای ساڵی 2018 پۆسته‌كانی پارتی له‌و كۆمسیۆنه وه‌رگیراونه‌ته‌وه و ده‌بێت ئه‌و مافه بگه‌رێته‌وه بۆ پارتی.
شوان زراری، بۆ زاگرۆس گوتی: “له‌دوای ساڵی 2018 پۆسته باڵاكانی پارتی له ناو كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق نه‌ماون كه پێشووتر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی هه‌بوو و ده‌بێت ئه‌م جاره پارتی پۆستی باڵای كۆمسیۆن وه‌ربگرێت چونكه مافی خۆیه‌تی”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: تەنها لەماوەی یەک ساڵدا، کۆمسیۆنێک کە پارتی تێدا نیە سەرپەرشتی دوو هەڵبژاردنی کرد:سەرەڕای هەموو تێبینی و ڕێگرییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەردوو هەڵبژاردنەکە سەرکەوتنی مەزنی بەدەستهێنا، کە یار و نەیار شاهێدی بۆ دەدەن.ئەم سەرکەوتنە مەزنانەت پیرۆز سەرۆک و ڕابەرمان

