zagros news agency

فەرەنسا بۆ عێراق: هەڵبژاردن کۆتایی هات و کاتی پێکهێنانی حکوومەتە

 

گەورە بەرپرسانی فەڕەنسا داوا لە لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق دەکات پەلە بکەن لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکە.

جان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەبارەی دۆخی سیاسی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوای خێراکردنی هەنگاوەکان دەکات.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: “پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق کۆتایی هاتووە، ئێستا کاتی ئەوەیە لایەنەکان بەرپرسیارێتی هەڵبگرن و دەست بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بکەن.”

بارۆ جەختی کردەوە کە گرنگە عێراق تووشی بۆشایی سیاسی نەبێت و دامەزراوەکان بەو ئاراستەیە کار بکەن کە سەقامگیری وڵات بپارێزن.

ئەم لێدوانەی بەرپرسی یەکەمی دیپلۆماسی فەرەنسا لە کاتێکدایە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە وردی چاودێری دۆخی عێراق دەکات و خوازیارە دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان، گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەنجامی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎ئیسرائیل: کۆبوونەوەی حکومەت بۆ شوێنێکیپارێزراوی ژێر زەوی گوازرایەوە بەهۆی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران

گوران

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: کەناڵی پەیوەندیی نێوان ئێران و ئەمریکا کراوەیە

سەڵاح

به‌ وێنه‌… ئامێرەکانی پارەدەر، لە بەردەڕەش، مێرگەسۆر و بلێ دانران

سەڵاح