zagros news agency

ئەنجێلینا جۆلی و براد پیت لەسەر کۆشەکەیان لە فەرەنسا شەڕیانە

ململانێ یاساییەکانی نێوان ئەنجێلینا جۆلی و براد پیت جارێکی دیکە گەرم بوونەتەوە، دوای ئەوەی جۆلی تۆمەتێکی نوێی ئاڕاستەی هاوسەرە پێشووەکەی کرد و ڕایگەیاند کە براد پیت “ماڵی خێزانەکەی لێ زەوت کردووە”.

بەپێی بەڵگەنامە یاساییەکان کە پێگەی (Radar Online) بڵاوی کردووەتەوە، جۆلی لەبارەی کۆشکی (میراڤاڵ)ـەوە نووسیویەتی: “دوای داواکاری جیابوونەوە، کۆنتڕۆڵی تەواوی کۆشکەکەم بۆ ئەو جێهێشت بەبێ هیچ قەرەبوویەک، بەو هیوایەی دۆخەکە هێور بێتەوە، بەڵام بەهۆی ئەو ئازار و یادەوەرییە ناخۆشانەی پێش جیابوونەوەکە هەمبوو، هەرگیز نەچوومەتەوە ناو ئەو کۆشکە”.

براد پیت دەڵێت، ڕێککەوتنێک هەبووە کە نابێت کۆشکەکە بەبێ ڕەزامەندی هەردوولا بفرۆشرێت و جۆلی بە پێشێلکردنی مافەکانی تۆمەتبار دەکات.سەرچاوەیەکی نزیک لە پیت دەڵێت جۆلی هەوڵ دەدات بەم تۆمەتانە ڕای گشتی چەواشە بکات. 

دوای هەشت ساڵ لە کێشەی یاسایی، ئەم دوو ئەستێرەیە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ بە فەرمی جیابوونەوەیان ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

رەخنەگران ستایشی فیلمی “Wicked: For Good” دەکەن

ART

کوێنتین تارانتینۆ و هەوڵی زیندووکردنەوەی سینەما دەدات

ART

ئاراس کۆیی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART