zagros news agency

ململانێی هێلین میرێن و تۆم هاردی سێتی وێنەگرتنی “MobLand” دەشێوێنێت

گرژییەکی زۆر لەنێوان هەردوو ئەستێرە، هێلین میرێن و تۆم هاردی لە کاتی وێنەگرتنی وەرزی دووەمی زنجیرەی “MobLand” دروستبووە.

هێلین میرێن (80 ساڵ) کە بە کەسایەتییەکی زۆر پیشەگەر و ورد ناسراوە، بێزار بووە لە هەڵسوکەوتەکانی تۆم هاردی (48 ساڵ). میرێن پێیوایە هاردی “زۆر ساردە” و پابەند نییە بە کاتەکانەوە.

سەرچاوەیەک لە سێتی وێنەگرتنەکە دەڵێت: “تۆم هاردی زۆرجار دوا دەکەوێت و لەو کاتانەی دەبێت ئامادە بێت بۆ وێنەگرتن، خەریکی یارییە بە مۆبایلەکەی. ئەمەش هێلینی تووڕە کردووە، چونکە ئەو تەمەنێکی زۆری هەیە و چاوەڕێی ڕێز و پیشەگەریی زیاتر دەکات”.

گرژییەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە هێلین میرێن هەست بە ئاسوودەیی ناکات لە دیمەنە هاوبەشەکانیاندا. جێی باسە ئەمە یەکەمجار نییە تۆم هاردی کێشە دروست دەکات؛ پێشتریش لە فیلمی “Mad Max: Fury Road” کێشەی گەورەی لەگەڵ چارلیز تێرۆن هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نووری بیلگە جەیلان سەرۆکایەتیی لیژنەی دادوەرانی فێستیڤاڵی قاهیرە دەکات

ART

لە شەقڵاوە فەرهەنگ غەفوور ئێوارەکۆڕێکی هونەری پێشکەشکرد

ART

ردەکاری نوێ لەبارەی دەستپێکردنی “The Princess Diaries 3”

ART