zagros news agency

دادگای لۆس ئەنجلس بڕیاری زیندانیکردن بۆ تۆمەتبارێکی دۆسییەی ماتیۆ پێری دەردەکات

دادگای فیدراڵی لە شاری لۆس ئەنجلس بڕیاری 2 ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئێریک فلیمینگ دەرکرد، بەهۆی تێوەگلانی لە دابینکردنی ماددەی کیتامین بۆ ئەستێرەی کۆچکردوو ماتیۆ پێری.

ماتیۆ پێری کە بە ڕۆڵی چاندلەر بینگ لە زنجیرەی ناوداری “Friends” دەناسرایەوە، لە تشرینی یەکەمی 2023 لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. داواکاری گشتی لە کاتی دانیشتنی دادگادا ڕایگەیاند، ئێریک فلیمینگ ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە گەیاندنی ماددە بێهۆشکەرەکان بە یاریدەدەری تایبەتی ماتیۆ پێری.

فلیمینگ لە بەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا نا، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەست بە شەرمەزارییەکی گەورە دەکات و پەشیمانە لەو کارەی ئەنجامی داوە.

دادوەر شێریلین گارتن بڕیاریدا، تۆمەتبارەکە بۆ ماوەی 24 مانگ زیندانی بکرێت و دوای تەواوبوونی سزاکەشی بۆ ماوەی 3 ساڵی دیکە لەژێر چاودێری پۆلیسدا بمێنێتەوە.

بەڵگەنامەکانی دادگا ئاشکرایان کرد، فلیمینگ ململانێی بەردەوامی ماتیۆ پێری لەگەڵ ئالوودەبوون بۆ دەستکەوتی دارایی بەکارهێناوە.

پزیشکی دادوەری ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی مردنی پێری کاریگەرییە توندەکانی ماددەی کیتامین بووە. هەر ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند پزیشک و کەسێکی دیکە بەردەوامە کە گومانیان لێدەکرێت دەستیان لەم دۆسیەیەدا هەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەڵگەفیلمێک دۆسییەی کوشتنی 30 ساڵ لەمەوبەری چارەسەر کرد

ART

پاریس جاکسن نەسەر بەڕێوەبەرانی میراتی باوکی سەردکەوێت

ART

سوپەربۆڵ ٦٠ و چاوەڕوانییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٧

ART