zagros news agency

تۆم کروز بە کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورە دەگەڕێتەوە

تۆم کروز، ئەستێرەی اکشنی جیهانی بێ وەستان بەردەوامە لە کارکردن و ئامادەکاری بۆ چەندین فیلمی نوێ دەکات، دوای ئەوەی یەکەم خەڵاتی ئۆسکاری فەخری وەرگرت.

کروز کار لەسەر بەشی سێیەمی “Top Gun” دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٠٢٨ بەرهەمبهێنرێت. هەروەها لە فیلمێکی جەنگی بەناوی “Broadsword” و بەشی دووەمی “Edge of Tomorrow” و فیلمێکی نوێ لەگەڵ دەرهێنەر “ئێیناریتۆ” دەردەکەوێت.

هەروەها راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە گفتوگۆ هەیە بۆ بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی “Days of Thunder” کە بەشی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ نمایشکرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

مادۆنا بە کۆنسێرتێک لە بەرازیل کۆتایی بە گەشتە هونەرییەکەی دێنێت

ART

داهاتی “Ghostbusters: Frozen Empire” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART