zagros news agency

یەکەم وێنەی رۆبەرت پاتینسۆن لە فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلان بڵاوکرایەوە

هەژماری فەرمی فیلمی “The Odyssey” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، وێنەیەکی نوێی رۆبەرت پاتینسۆنی بڵاوکردەوە کە لە فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلاندا رۆڵی “ئەنتینۆس” دەگێڕێت.

فیلمەکە کە بڕیارە لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٦ نمایش بکرێت، بە کامێرای ئایماکس وێنە دەگیرێت و بەشێک لە دیمەنەکانی لە دوورگەی فافینانا لە سیسیلیا تۆمار دەکرێن.

جگە لە پاتینسۆن، ئەستێرەکانی وەک مات دەیمۆن، تۆم هۆڵاند، زێندایا و ئان هاساوەی بەشداری لەم بەرهەمەدا دەکەن کە لە داستانی “ئۆدێسا”ـی هۆمیرۆسەوە وەرگیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر پێنج کورتەفیلم نمایشکران

ART

یادی دامەزراندنی ئنیستیتوتی فه‌ڕه‌نسی لە هەولێر کرایەوە

ART

رێوڕەسمی یاد و وەفا بۆ هونەرمەند قەرەنی جەمیل سازکرا

ART