zagros news agency

تۆم کروز بە کۆمەڵێک پڕۆژەی گەورە دەگەڕێتەوە

تۆم کروز، ئەستێرەی اکشنی جیهانی بێ وەستان بەردەوامە لە کارکردن و ئامادەکاری بۆ چەندین فیلمی نوێ دەکات، دوای ئەوەی یەکەم خەڵاتی ئۆسکاری فەخری وەرگرت.

کروز کار لەسەر بەشی سێیەمی “Top Gun” دەکات کە چاوەڕوان دەکرێت لە ٢٠٢٨ بەرهەمبهێنرێت. هەروەها لە فیلمێکی جەنگی بەناوی “Broadsword” و بەشی دووەمی “Edge of Tomorrow” و فیلمێکی نوێ لەگەڵ دەرهێنەر “ئێیناریتۆ” دەردەکەوێت.

هەروەها راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە گفتوگۆ هەیە بۆ بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی “Days of Thunder” کە بەشی یەکەمی لە ساڵی ١٩٩٠ نمایشکرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئامارەکان دروستبوونی جیاوازی چینایەتی لە کەرتی هونەری بەریتانیا دەردەخەن

ART

نانسی عەجرەم دەنگۆی جیابووەنەوەی رەتدەکاتەوە

ART

کێبڕکێی فیلمە نوێیەکان لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکاندا

ART