zagros news agency

زیاتر لە 14 هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ـی پەیڕەوی نیزامی  ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(6033) له  04-12-2011 تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ی کارمەندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆریای باشوور دەستی بە کۆکردنەوەی بڵندگۆکانی دژی کۆریای باکوور کرد

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

سەڵاح

لە پریمەرلیگی ئینگلتەڕادا،دێربی شاری مانچستەر بەڕێوەدەچێت

یاسین