zagros news agency

زیاتر لە 14 هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بە بڕیاری شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە (6)ی ساڵی 2011ـی پەیڕەوی نیزامی  ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(6033) له  04-12-2011 تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواکانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ی کارمەندان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەپەلە… وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی بینینی مانگەوە: تکایە پەلە مەکەن

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق دەكات

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا: ڕۆما ڕۆژی شەممە میوانداریی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات

سەڵاح