zagros news agency

ڕیاڵ مەدرید دەکەوێتە نێو کێشەیەکی گەورە

 

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئەمڕۆ پەردەی لەسەر کێشەیەکی گەورە و هەستیاری یانەی ڕیاڵ مەدرید لادا و دەربارەی داهاتووی چابی ئەڵۆنسۆ و قسەی کۆتایی کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاپۆرتێکی شیکاریدا ئاشکرا کرد،کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید نزیکە لەوەی بڕیاری دوورخستنەوەی ڕاهێنەرەکە بدات لەئەگەری بەردەوام بوونی ئەو کێشە و ئاڵۆزیانە.

 

ئاس ئەوەی ئاشکرا کردوە بەهیچ شێوەیەک کێشەی نێوان ڤینیسیۆس و ئەڵۆنسۆ چارەسەر نەکراوە لەکاتێکدا ئەڵۆنسۆ چەند جارێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی باسی نەبوونی کێشەی کردوە لە یانەکە بەڵام ئاس دەڵێت؛ ڤینیسیۆس زۆر نیگەرانە لەو مامەڵەیەی ئەڵۆنسۆ لەگەڵی دەکات و پێیوایە زۆڵمی لێدەکرێت،کە ئەمەش وایکردوە تاکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید نوێ نەکاتەوە و بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئاس بە هێڵێکی دیکەیەوە دەربارەی کێشەکانی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کردوە،کە ئەو ئەنجامە چاوەڕوان نەکراو و خراپانەی ڕیاڵ مەدرید بەتایبەت 2-2 بەرامبەر ئێلچێ لە لالیگا نیگەرانی خستۆتە نێو کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید،کە بەئەگەری زۆرەوە لەکاتی خراپی ئاستی ڕیاڵ مەدرید لە مانگی داهاتوو چابی ئەڵۆنسۆ لە پۆستەکەی دووربخەنەوە.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆڕانکارییەک لە رێکەوتنەکەی نێوان ڤلاهۆڤیچ و یۆڤانتۆس روویدا

یاسین

تۆتنهام بڕیاری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ڕۆمێرۆ دەدات

یاسین

یانەی کۆمۆی ئیتاڵی چاوی لە دوو ئەستێرەیە تاکو بۆندیان لەگەڵ بکات

یاسین