zagros news agency

نونێز لیڤەرپوول جێدەهێلێت

 

داروین نونێز، ئەستێرەی ئۆرۆگوایی یانەی لیڤەرپوڵ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا نزیکە لە جێهێشتنی یانەی سوورەکان.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، شارەزای گواستنەوەی یاریزانانی ئەوروپی و ڕاهێنەرە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی، داروین نونێز چانسێکی زۆر باشی هەیە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا لیڤەرپوول جێبهێڵێت
ڕۆمانۆ ڕوونیشیکردەوە، “ئەم پلانە چەند مانگێکە لەسەر مێزەکە، هەر وەک خۆی ماوەتەوە”

لە پێشهاتێکی جیادا ئارن سلۆتی ڕاهێنەری لیڤەرپوول لە کاتی مەشقەکانی هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆی شەڕی نێوان نونێز و ئەندامێکی ستافی ڕاهێنەرایەتی ڕەتکردەوە، بەڵام گومانی ئەوەی خستەڕوو کە دوورخستنەوەی ئەو یاریزانە لە یارییەکەی وێستهام بڕیارێکی دیسپلینیی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ دەست بەسەر باڵی چەپی بلباودا دەگرێت

ahamd.luqman

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

ئەمڕۆ ئۆڵترافۆرد دەبێتە شانۆی دێربی مانچێستەر

sarkar