ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆل لەیاری یەکلایی کردنەوەی خولەکە بۆ بارسێلۆنا،بەڵام جیاواز لەوە ئەلڤارۆ ئاربێلوای ڕاهێنەری مێرێنگی بەبڕیارێک لەسەر پێکهاتەی تیپەکەی هەمووان دووچاری شۆک دەکات بەدوورخستنەوەی دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکار.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی ئاس بێت نێوانی ئاربێلوا و سیبایۆس بەتەواوی تێکچووە و چیدیکە یاریزانەکە نابیندرێتەوە لەنێو سنووری پێکهاتەی ڕیاڵ مەدرید،کە ئەم هاوینە گۆڕانکاری لە پێکهاتە و سافی ڕیاڵ مەدرید دەکرێ،بەڵام سیبایۆس بڕیاری کۆتایی خۆی داوە بە چێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید.
لەم وەرزەدا سیبایۆس بەشداری 22 یاری کردوە لەکۆی ڕکابەریەکان،کە 15یاری لەلایگا بووە،بەڵام تەنها 4 یاری بەشێوەی سەرەکی یاری بووە
ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەکەی ماتادۆر بۆتە وەرزێکی ناڕەحەتکار و بێزارکەر،کە بەو هیوایەوە لە ئارسێناڵ هاتەوە مەدرید بۆ چنینەوە مێژووێکی پڕشنگداری خۆی،بەڵام وانەبوو.
“سەرکار ڕێبوار”

