zagros news agency

وادەی نمایشکردنی وەرزی نوێی ‘When Calls the Heart’ ئاشکرا کرا

وادەی دەستپێکردنی وەرزی نوێی زنجیرە درامای خێزانیی “When Calls the Heart”ی ڕاگەیێندرا و بڕیارە سەرەتای ساڵی 2026 دەست بە پەخش بکات.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (tvseriesfinale)، وەرزی 13ـیەمی زنجیرەکە لە رۆژی 4ـی کانوونی دووەمی 2026 دەستپێدەکات.

زنجیرەکە لە ڕۆمانێکی نووسەری کەنەدی (جانیت ئۆک)ـەوە وەرگیراوە، یەکێکە لە دراما خێزانییە دیارەکان و باس لە چیرۆکی مامۆستایەک دەکات بەناوی (ئێلیزابێس) لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا. 

چیرۆکەکە تیشک دەخاتە سەر ژیانی ئەو مامۆستایە کە ژیانە دەوڵەمەندانەکەی جێدەهێڵێت و روو دەکاتە شارۆچکەیەکی بچووک لە ڕۆژئاوا بۆ وانەوتنەوە و یارمەتیدانی قوتابیان لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیان.

لە زنجیرەکەدا کۆمەڵێک ئەکتەری دیار بەشداری دەکەن، لەوانە: ئێرین کراکۆ، دانیێڵ لیسینگ و لۆری لۆجلین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ریهانا لە خۆشویستنی بۆ قژی بیرۆکەی براندەکەی بۆ دروست بووە

ART

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

شوان عەتووف ئەزموونی خۆی لە وۆرکشۆپێکدا دەخاتەڕوو

ART