لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا، میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کرد کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەوڵ دەدات زنجیرە فیلمی بەنێوبانگی کۆمیدی و ئاکشن “Rush Hour” زیندوو بکاتەوە.
بەگوێرەی پێگەی “سیماتفۆر”، ترەمپ کە شەیدای ئەم جۆرە فیلمە ئەکشنەکانە، گوشاری خستووەتە سەر ستۆدیۆی “پاراماونت”ـی خاوەن مافی فیلمەکە، بۆ ئەوەی بەشی چوارەمی بەرهەم بهێنن.
زنجیرەکە کە لە ساڵی 1998 دەستیپێکردووە و هەریەک لە کریس تاکەر و جاکی شان رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن، داهاتێکی زۆری لە بۆکس ئۆفیسدا هەبووە.
ئەم هەواڵەش لە کاتێکدایە کە برێت راتنەر، دەرهێنەری سێ بەشی یەکەمی زنجیرەکە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ خێزانی ترەمپ هەیە و بەم دواییە دۆکیۆمێنتارییەکی لەسەر مێلانیا ترەمپ تەواو کردووە کە بڕیارە لە کانوونی دووەمی 2026 نمایش بکرێت.
ترەمپ جگە لەم زنجیرەیە، خۆشەویستیی خۆی بۆ فیلمی “Bloodsport”ـی ژان کلۆد ڤان دام دەربڕیوە. جێی باسە ترەمپ پێشتر لە چەندین فیلمدا وەک میوان دەرکەوتووە، دیارترینیان لە فیلمی “Home Alone 2” بوو.

