فانزی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لێدوانی بۆ میدیاکاندا بەر لەیاریەکەیان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ڕۆژی سێ شەممە،کە دەربارە بارودۆخی تیپەکەی و ئەو حاڵەتانەی لەماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی تیپەکەی بوونەتەوە فلیک قسەی خۆی کرد و باسی گەڕانەوەی رافینیا و پێدرێشی کرد.
فلیک دەربارەی ڕافینیا وتی؛ڕافینیا ئامادەیە بۆ یاری کردن
سەبارەت بە وێنە بەناوبانگەکەی ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو،کە ڕافینیا وەکو دڵدانەوەی دەچێتە لای فلیک دەڵێ؛هەستێکی بێزارکەر بوو کاتێک خۆم لەو حاڵەدا بینی بەڵام زۆر دڵخۆشم لێرەم و گەشبینم بە ئاستی تیپەکە،بەڵام زۆریش بێزار بوومە لەم هەموو کارتە سوورە،کە بەڕووی تیپەکەمدا بەرز دەکرێتەوە.
دەربارەی گەڕانەوەی پێدرێ فلیک وتی؛پێدرێ ئامادەیە سەرەکی یاری بکات و ئێمەش خۆمان باش ئامادە کردوە بۆ ئێستا و داهاتوو باوەڕ ناکەن ئەگەر بزانن ئێمە چەندە پێشکەوتن دروست دەکەین،ئێمە دەمانەوێت زیاتر هەنگاو بنێین بۆ لووتکە و ئەوەش ئامانجمانە.
“سەرکار ڕێبوار”

