zagros news agency

‎گۆڵدمان ساکس: ئەگەر رێگریکردنی نەوت لە هۆرمز بەردەوام بێت، نرخی برێنت دەگاتە ١٢٠ دۆلار

بانکی ئەمریکی گۆڵدمان ساکس ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، ئەگەر نەوت رێگریکردن لە ڕێگای دەریایی هۆرمز بەردەوام بێت و بەرهەمهێنانی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ تەواو نەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ئاسایی، ئەوا نرخی خامی برێنت لە چارەکی کۆتایی ئەم ساڵەدا لە ١٢٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک تێدەپەڕێت، هەروەها تێکڕای نرخەکە لە ساڵی داهاتوودا دەگاتە ١٠٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

لە هەمان کاتدا، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان ڕۆژی سێشەممە دابەزی، دوای ئەوەی بازاڕەکان لەنێوان هەوڵە ناوبژیوانییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ڕاگرتنی ئاگر بە ماوەی ١٠ ڕۆژ، و هەروەها ڕاگەیاندنی گروپی ئەنسارولڵا (حووسییەکان) سەبارەت بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر عەرەبستانی سعودی لە ڕێگای باب المەندەب، هاوسەنگییان کرد.

بەپێی داتاکانی بازاڕ، گرێبەستی داهاتووی خامی برێنت بە ڕێژەی ١.١٪ دابەزی و گەیشتە ٨٨.٢٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا خامی وێست تێکساسی ناوەندی (WTI) ی ئەمریکا بە ڕێژەی ٠.٩٪ دابەزی و گەیشتە نزیکەی ٨٢.٥٠ دۆلار.

شیکەرەوانی گۆڵدمان ساکس لە یادداشتیكدا ئاماژەیان کرد کە دواهەمین پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبوونەوەی ڕەوشتی هەناردەی نەوت لە وڵاتانی کەنداو بۆ خوار ٤٥٪ی ئاستی پێش جەنگ، مەترسییەکی گەورە دروست دەکات و دەکرێت پێشبینییەکانی پێشوو بگۆڕێت. پێشتر بانكەکە پێشبینی کردبوو نرخی برێنت لە چارەکی کۆتایی ساڵدا ٨٠ دۆلار و لە ساڵی ٢٠٢٧دا ٧٥ دۆلار

بێت، بەو مەرجەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کەم ببنەوە.

لە بارەی دۆخی دەریای سوورەوە، تێم واتەرەر، سەرشیکەری بازاڕ لە کۆمپانیای KCM Trade، وتی هەڕەشەکانی حووسییەکان بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر عەرەبستان گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە مەترسیی تێکچوونی دابینکردنی نەوت لە یەکێک لە گەورەترین هەناردەکەرانی نەوت زیاد دەکات.

هەروەها، جۆن بایسی، سەرۆکی کۆمپانیای ڕاوێژکاری Stratas Advisors، پێشبینی کرد نرخی نەوت دووبارە بەرزببێتەوە و بگاتە نێوان ١١٥ تا ١٢٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لەگەڵ ئەوەشدا تێچووی گواستنەوە و بیمەی کەشتییەکانیش بەرزدەبێت، چونکە زۆرێک لە کەشتییەکان ناچار دەبن ڕێگای درێژتر لە دەوری ئەفریقا بەکاربهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە مانگی حوزەیراندا نزیکەی ١٠٠ کەس لە ئەڵمانیا لە ئاودا خنکاون

یاسین

باجە گومرگییەکانی ئەمریکا زیان بە پشکی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت

سەڵاح

سوپای لوبنان ٢٠ هاوڵاتیی سووریایی لە خنکان ڕزگار کرد

سەڵاح