zagros news agency

کۆمیسیۆن وادەی ناردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ دادگای فیدراڵی رادەگەیەنێت

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند کە ڕێکارەکانی هەموو تانەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تەواو کراون و نێردراون بۆ دەستەی دادوەری، لە هەمان کاتدا وادەی ناردنی ئەنجامەکانی بۆ دادگای فیدراڵی دیاری کرد.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی لە کۆمیسیۆن گوتی: “ناردنی تەواوی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بۆ دادگای فیدراڵی بۆ پەسەندکردنیان، دەبێت دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەی دەستەی دادوەری لە هەموو تانەکان.”

جەمیل ڕوونیشی کردەوە کە “کۆمیسیۆن هەموو تانەکانی تەواو کردووە و ڕاسپاردەکانی لەبارەیانەوە پێشکەش کردووە”، وتیشی: “کارەکە ئێستا لەلای دەستەی دادوەرییە، کە ناتوانرێت بە ماوەیەکی دیاریکراو کە دە ڕۆژە سنووردار بکرێت، چونکە هەندێک لە تانەکان ڕێکاری هونەری یان یاسایی لەخۆدەگرن کە پێویست دەکات بگەڕێندرێنەوە بۆ کۆمیسیۆن بۆ پرسیارکردن یان تەواوکردنی ڕێکارە هونەرییە داواکراوەکان.”

ئاماژەی بەوەشدا کە “دەستەی دادوەری پابەند دەبێت بە ماوەی یاسایی کە دە ڕۆژە، دوای وەرگرتنی دوایین تانە لە کۆمیسیۆن و تەواوکردنی ڕێکارە تایبەتەکانی.”

ئەوەشی خستە ڕوو، کە “دەستەی دادوەری بەردەوامە لە ئەنجامدانی کارەکانی، و کۆمەڵێک لەو تانانەی کە گەیشتوونەتە کۆمیسیۆن، ڕاسپاردەکانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران سەبارەت بە ڕەتکردنەوەیان پەسەند کراون.”

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی یۆرۆ.. ئەڵمانیا وەک یەکەم هەڵبژاردە خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو

یاسین

ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

سلێمانی… ژماره‌ و هۆكاره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی مانگی رابردوو راگه‌یه‌نرا ‌

سەڵاح